مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی :
هاوڵاتییانی ناحیەی پیران بە نۆرە، هەر ڕۆژێك یان دوو رۆژ جارێك، خێزانێك مافی بەكارهێنانی ئاوی ئەو بیرەی هەیە بۆ ئەوەی بیكوڵێنێت و خوێی لێ دروست بكات، بە پێی لێكۆڵینەوەكان باشترین جۆری خوێ سەر ئاستی عێراق و ناوچەكەیە.
هەڤاڵ پیرانی دانیشتووی ناوچەكەیە بە زاری كرمانجی گووت:” بەرهەمهێنانی خوێ لەم شارۆچكەیە، رۆژانە بە پێی لیستێكە و هەر رۆژێك خێزانێك خوێ بەرهەم دێنێ و بیرە خوێیە نزیكەی شەش مەتر قۆڵە، پێشتریش خەڵكەكە بە گۆسك و تەنەكە ئاویان دەردەهێنا، بەڵام ئێستا بە مزەغە ئاو دەردەهێنین و دواتر ئاوەكە لەسەر ئاگرەكە دادەنێین تا دەكوڵێت و سپی دەبێت، ئەو خوێیەی سپی بووە لەسەر تەنەكەكان دایدەنێین تا وشك دەبێت، دواتر دەیكەینە ناو تەلیسێك و كارەكان ئاسانتر بوونە ئێستا لە پێشتر و گووتی لە دوانزە تەنەكە ئاو نزیكەی ١٤٠ كیلۆ خوێ پەیدا دە بێتن و تا گەرما زیاتر بێت خوێیەكەی زیاتر دەبێتن و خەڵكێكی زۆر دەهێن بۆ خوێێ شارۆچكەی پیران و و بەشێكیان دێن سودی لێ وەردەگرن بۆ ددان ئێشان و بەهیچ شێوەیەك خوێ نافرۆشین هەر كەسێك بیەوێت خوێی دەیدەینێ بێ بەرامبەر راستە ماندوو دەبین بەڵام تام و لەزەتێكی زۆری هەیە”،
ئەوەش دەڵێ:”ئەم كانیاوە پیرۆزە بۆ ئێمە، چونكە لە باپیرانمان بۆ ماوەتەوە و تەمەنی نزیكەی 300 ساڵ دەبێت”.