مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نوێترین ئاماری قوربانیانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە ماوەی 24 ڕۆژی شەڕدا زیاتر لە سی هەزار كەسی تێپەڕ كرد.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماری قوربانیانی خۆی بڵاو كردەوە و ڕاگەیاند كە بەهۆی هێرشەكانی حەماس زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و پێنج هەزار و 132 تریش بریندارن.
هاوكات سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد لە كاتی هێرشەكانی بزووتنەوەی حەماس، 308 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون و 239 كەسی تر بە دیل گیراون.
لای خۆشییەوە تەندروستی كەرتی غەززە ئاماری قوربانییانی دانیشتووانی كەرتی غەززەی بڵاو كردەوە و دەڵێ “بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، تا ئێستا 8 هەزار و 5 كەس كوژراون و 20 هەزار و 242 كەسی تر برینداربوون.