شەهلا رەشید- زاری كرمانجی:
ڕێكخراوی گشتی تەندروستی جیهانی، پێشبینی بڵاوبونەوەی پەتایەكی نوێ دەكات و داوا لەخەڵك دەكات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەم نەخۆشییە خۆیان ئامادەبكەن
بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لەخەڵك دەكات “بەبێ ترسو پشتگوێخستن خۆیان ئامادەبكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكەی داهاتوو”.
تێدرۆس، بە نیگەرانییەوە لە بارەی ئەم نەخۆشییەوە گووتی ” ئەوەی ئێستا زانایانی نیگەرانكردووە كاتی بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەكەو وەڵامی ئەم پرسیارەیان پێ نەدراوەتەوە كە “كەی ئەمە ڕودەدات؟”.
زیاتر دەدوێت و دەڵێت “ناتوانین ڕێگە بدەین هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەدانوستاندان، هەروەها ڕێككەوتنێكی نوێ ئامادە دەكرێت، سەبارەت بەخۆپاراستن لەپەتاو ئامادەكارییو وەڵامدانەوە، هەروەها هەمواركردنەوەی ڕێسا تەندروستییەكان”.
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، پێشبینی دەكرێت پەتای داهاتوو لە(كۆڤید 19) خراپتربێت، چونكە نەخۆشییە نوێیەكە، دەتوانێت بەشداریی لەكەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بكات.