محەممەد مەحموود- سۆران :
ئەمڕۆ دووشەممە لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی بارەگای نەوەکانی ئەیلول لە نزیک پردی بنکێلان دەکرێتەوە .
لەم بارەیەوە هونەر کاک ئەحمەد، بەرپرسی رێکخراوی نەوەکانی ئەیلول بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی ئاستی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و زۆرینەی دام و دەزگا حکومی و حزبی و ئەمنی و سەربازی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بارەگای ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلول دەکرێتەوە .