مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئاشكراشی دەكات حكومەتی عێراق پابەندی ڕێكەوتن نابێت و دەشڵێت بەڕ لە ڕاگرتنی نەوت حكومەتی هەرێم بەردەوام 30 ڕۆژ جارێك مووچەی دابەشكردووە.
جوتیار عادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە 700 ملیار دینارەكەی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند “ئەو 700 ملیار دینارەی كە بۆ مووچە دەنێردرێت، قەرزە، ناكرێت مەرجی لەسەر دابنرێت و هۆكاری دواكەوتنەكەشی وەزارەتی دارایی عێراقە”.
جوتیار عادل باسی لەوەشكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەر لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، 30 ڕۆژ جارێك مووچەی دابەشكردووە و ئەوەش دەڵێ “ناكرێت مووچە وەك بارمتە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە كار بهێنرێت، ئێمە ڕێككەوتن دەكەین، لە بەغداوە پێوەی پابەند نابن.”