زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری نووسه‌ر ناجی ئه‌رگۆشی دەکات.
رۆژی یەکشەممە 29-10-2023، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، “پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری نووسه‌ر، میدیاكار و تێکۆشه‌ری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئه‌رگۆشی كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.”
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی “هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی به كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له شۆڕشه‌كانی رزگاریی كوردستاندا به‌رز نرخاند؛ هه‌روه‌ها هیوای خواست یه‌زدانی مه‌زن گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.”
لای خۆیانه‌وه، خانه‌واده‌ی ناجی ئه‌رگۆشی، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندیی و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی.”
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/10/29 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری نووسه‌ر و میدیاكار و تێکۆشه‌ری دیار خوالێخۆشبوو ناجی ئه‌رگۆشی كرد كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی به كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ڕاگه‌یاند و خه‌بات و قوربانیدانی خوالێخۆشبوو و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی له شۆڕشه‌كانی ڕزگاریی كوردستاندا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هیوای خواست یه‌زدانی مه‌زن گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.
لای خۆیانه‌وه خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندیی و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕی.