زاری كرمانجی – سۆران :
لە سنووری نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كاروانێكی كۆڵبەرانی كورد بوونە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و چەندین كۆڵبەر بریندار بوون.
هەر وەكوو لە هەواڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاتووە، شەوی ڕابردوو 28ـى تشرینی یەكەمی 2023، هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوودی ڕۆژهەڵات، تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و زیاتر لە 10 كەسیان بریندار كردووە كە خەڵكی شارەكانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆی پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوون.
دواتر هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، تەواوی كەرەستە و كەلوپەلەكانی ئەو كۆڵبەرانەیان لە بەرزاییی سنوورەكانی “تەتە”ی هەورامان سووتاندووە.