زاری كرمانجی-دیانا
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە سەرپەرشتی شارەوانی، دەست دهكرێت بە پڕۆژەی كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی، كۆڵان و شەقامەكانی گوندەكانی دێڵزیان و بادلیان.
ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای وەرگرتنی رەزامەندی دەستكراوە بە چاككردن و كۆنكرێت كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گوندەكانی دێڵزیان و بادلیان لە سنووری ناحیەی دیانا”.
گووتیشی: ” لەسەرەتاوە ئەو شەقامانەی رەسیف و شۆستەكانیان بۆ دانراوە قیڕتاو دەكرێن، دواتریش قۆناغ بە قۆناغ كۆڵانەكانی دیكەی ئەم گوندانە كۆنكرێت و قیڕتاو دەكرێن.

































































