مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە مرۆڤایەتی دەدات و ڕاگەیاند جیهان لەبەردەم پەتایەكی نوێ مەترسیدار و كوشندە دایە.
تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، پێشبینی بڵاوبوونەوەی پەتایەكی مەترسیداری نوێ دەكات و داواكارە لە دانیشتووانی جیهان، خۆیان ئامادە بكەن و بە بێ ترس ڕووبەڕووبوونی ئەو پەتایە ببنەوە.
(كەی ئەمە ڕوو دەدات ؟) پرسیارێكە زانایانی پزیشكی نیگەران كردووە لە نەبوونی وەڵامەكەی و بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان هۆشداری بە دەوڵەتانی جیهاندا دەدات لەوەی هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە نەكەنەوە لە كاتی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كۆڤید 19 و دەڵێ “ناتوانین ڕێگە بدەین هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە ببنەوە، بۆیە لە ئێستادا وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە دانوستاندان، هەروەها ڕێككەوتنێكی نوێ ئامادە دەكرێت، سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتا و ئامادەكاری و وەڵامدانەوە و هەمواركردنەوەی ڕێكارە تەندروستییەكان.”