زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی كارو راهێنانی پیشەی سۆران، بەهاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی ( giz ) ئەڵمانی، هەڵدەستێت بەتۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی لە ئیدارەی سۆران بێكارن.
ئەختیار حاجی سەعید، بەڕێوەبەری كارو راهێنانی پیشەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوكاری و هەماهەنگی رێكخراوی ( giz ) ئەڵمانی، هەڵدەستێت بەتۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی كە بێكارن، هەروەها راهێنەر پێكردنی ئەو كەسانەی كە خوێندەوارن و دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگان بۆ چۆنیەتی نووسینەوەی ( cv) و گەڕان بەدوای كاردا، لە سنووری ئیدارەی سۆران بەمەبەستی وەرگرتنی رێژەی بێكاری لە دەڤەرەكە”.
گووتیشی: ” هەفتەی یەكەم لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و ناحیەی شێروان مەزن دەستپێدەكات، دواتر قەزای چۆمان و رواندز هەفتەی كۆتایی لە ناو سەنتەری قەزای سۆران دەبێت”.