زاری كرمانجی سۆران
بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكی جوندیان 2 لە قەزای ناوەندی سۆران، لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان گرفتی تۆز و خۆڵی كۆڵانەكانیان چارەسەر بكرێت و پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكان بۆ جێبەجێ بكرێت.
لای خۆیەوە ئەندازیار سەلوا شۆڕۆ، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە هەندێك كۆڵانەكانی گەڕەكی جوندیان 2دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كراوە، ئەوانەش كەماون دەرخستەیان بۆ كراوەو قۆناغ بە قۆناغ دەستبە جێبەجێ كردنیان دەكرێت”.
گووتیشی: ” هەماههنگیمان هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و كارەبا، بۆ ئەوەی سەرەتا ئەوان كاری خۆیان بكەن، دواتر تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیایی جێبەجێكار دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكات، بۆ ئەوەی لەكاتی كۆنكرێت كردن و قیڕتاوكردنی جارێكی دیكە شەقام و كۆڵانەكان تێكەندرێنهوه.


































































