زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێری سەرپەرشتیایی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی زیاتر لە 2 و ملیارو 820 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی (دەروازەی دیانایی كۆن ) دادەنرێت.
له راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە بانگێشتنامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا ئەوە خراوەتەڕوو: كاتژمێر (3:30) خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەسەر ڕاسپاردەی “مەسرور بارزانی” سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێری “هەڵگورد شێخ نەجیب”سەرپەرشتیایی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی پڕۆژەی (دەروازەی دیانایی كۆن ) بە گوژمەیی (2,820,477,306) دینار دادەنرێت، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپ جێ بەجێ دەكرێت.