مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوبەری پەروەردی مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی راگەیاند:” مامۆستا رۆشنبیرە و ئەركێكی پیرۆزی لەسەر شانە، بۆیە پێوستە گرنگی بە پەروەردەكردن و فێركردنی قوتابی بدات، فێری بكات چۆن بایەخ بە هەستی نیشتیمانی بدات و ڕێز لە خەڵك بگرێت و هەروەها پڕ چەكی بكات لە بواری زانستی و بەها كۆمەڵایەتی و رەوشتیەكانی ژیان، لەگەڵ ئەوەشە دەبێ مامۆستا خۆشی ئینتیمای هەبێت و وڵاتی خۆی خۆش بوێت”،
بەڕێوبەری پەروەردی مێرگەسۆر داواكار لە مامۆستایانی سنووری پەروەردەكەی، وا لە قوتابیان بكەن قوتابخانە و خوێندنیان خۆش بووێت و رۆشنبیرانەتر لە پێناو پەروەردەكردن و فێركردنی قوتابیان كار بكەن.