شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ باسی ئەو حاڵەتە زیانبەخشە دەكات كاتێك منداڵ بە شاشە ئەلیكترۆنییەكان ژیر دەكرێنەوە.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی گووت” كاتێك دایكان و باوكان، مۆبایل، ئای پاد یاخود هەر شاشەیەكی دیكەی ئەلیكترۆنی تایبەت بە منداڵەكانیان دەكڕن بۆ ئەوەی یاریان پێبكەن و لای خۆشییانەوە بیر لەوە بكەنەوە تەكنەلۆجیا چەند بەسوودە لەبەر ئەوەی منداڵەكەی چەند كاتژمێرێك بێ ئەوەی دەنگی لێوە بێت بە ئارامی لە پێش شاشە دانیشتووە، كە چی ئەمە گەورەترین زیانە بە منداڵەكە دەگەیەنێت.
گووتیشی” ژیر كردنەوەی منداڵ لە ڕێگەی شاشە ئەلیكترۆنییەكان كارێكی زۆر مەترسیدارە، چونكە فێری خۆێكی خراپ دەبێت و ئەمەش وا دەكات دەگریێت یاخود نایەوێت خواردن بخوات و ژیر نابێتەوە تا مۆبایل یان ئای پادی پێنەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام بێت لەم خۆیە خراپە، هەر بۆیەش پێویستە دایكان و باوكان ئاگادار بن كڕێنی ئەم شاشانە بۆ منداڵەكانیان دڵسۆزی نییە بەڵكۆ زیانێكی گەورەیە پێیان دەگەیەنن.