زاری كرمانجی-خەلیفان
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە سنووری قەزاكانی چۆمان و سیدەكان نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشكراوە، لە سیدەكانیش لە قۆناغی كۆتایدایە، بڕیاریشە ئەمڕۆ یەكشەممە 29-10-2023 لە سنووری قەزای خەلیفان دەست بكرێت بە دابەشكردنی، هەروەها لەم چەند ڕۆژەش لە ڕواندز دابەش دەكرێت، دواتریش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و دەوروبەری دەست دەكرێت بە دابەشكردنی نهتهكه بە سەر هاووڵاتییان”.
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، گووتیشی : ” ڕۆژانە نەوت بەسەر (2000 تا 3000) خێزان دابەش دەكرێت، نەوتەكەش لە رووی جۆر و كوالیتەوە زۆرباشە، بەردەوامیش چاودێری دەكرێت هەر هاووڵاتییەكیش گلەیی هەیە دەتوانێت ئاگادارمان بكاتەوە.