جبار عبداللە مهاجیر
كورد مێژووێكی دوروو درێژی هەیە لەخەبات و گیان فیدایی هەریەكە بەشێوازێك هەوڵی داوە دەستەڵاتی خۆی بسەپێنێت، بەڵام لەڕووی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و ئازادی بۆ گەلی كورد هیچیان هاوشێوەی بارزانی نەمر نەبوونە، ئەو سەركردەیە تەوای تەمەنی خۆی هەر لەسەردەمی لاوێتی خۆی تاكو وەفاتی كرد لەهەوڵی بەدەوامدابووە بۆ بەدەسهێنانی مافی ڕەوای گەلەكەی بۆ هەرچوار پارچەی كوردستان، بارزانی نەمر كاتێك ئاواری وڵاتی ئێران بوو دەستەوەستان نەبوو لەخەبات و گیان فیدایی هەڵسا وەك كەسایەتیێكی كاریگەر بەهاوبەشی لەگەڵ قازی محەمەد كۆماری مهاباتیان دامەزراند، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو سەركردەیە تەنها هەوڵی بۆ باشووری كوردستان نەداوە، بەڵكوو تەواوی هەوڵدانەكەی بۆ تێكڕای كورد بووە.
بەراوردكردنی ئەو سەركردەیە لەگەڵ سەركردەكانی تر جیاوازیێكی زۆر لەخۆی هەڵدەگرێت لەڕووی زەحمەتكێشی و گیان فیدایی، چونكە بارزانی نەمر بەدرێژایی مێژووی خەباتی ژیانی لەشاخ و دەربەدەری بردەسەر هیچ كات نۆكەری نەكردووە بۆ دوژمنان بۆ بەرژەوەندی خۆی، ئەمەش خاڵێك بوو لەسیفاتە بەرزەكانی ئەو جەنڕاڵە مەزنە كەبەمێژووی كورد سەركردەیێكی لەوشێوەیە نەبووە، كاتێك باسی بارزانی نەمر دەكەین سەرەتای ساڵانی ئازادبوونی كوردستانمان دێتەوە یاد كەبۆیەكەمجار بوو كورد هەوای سەربەستی و ئازادیی هەڵمژی، بەڵام بەمخابنیێكی گەورەوە بەچاوەكانی خۆی ئەو ئازادیەیی نەبینی كەلەژێر ڕۆڵ و كاریگەری ئەو گەوهەرە هاتەدی.
بارزانی نەمر ئاواتە خوازبوو گەلەكەی سەربەست بژیت و چارەنوسی خۆی بەدەست خۆی بێت، لەهەموو ڕویێكەوە ئامادەیی تیادا هەبوو دانوستان بكات لەگەڵ دوژمن و دەسپێشخەر بوو بەس بۆئەوەی ئاواتی گەلەكەی بەدی بهێنێت، بەڵام دوژمنان بەردەوام لەپیلانگێڕیدابوون بۆ لەناوبردنی ئەو سەركردەیە، بەڵام پیلانەكانیان سەركەوتوو نەبوون، ڕۆڵ و كاریگەری بارزانی نەمر ڕەنگدانەوەیێكی باشی هەبوو لەبیرو هزری هەرتاكێكی كورد كەخاوەن ئینتیمایێكی بەهێزبن لەبەرامبەر هەستە نەتەوەیەكان و نیشتیمانیان.
وڵاتانی جیهان سەرسامبوون بەلێهاتوویی بارزانی بەتایبەتی یەكێتی سۆڤیەتی جاران پاڵپشتیەكانی سۆڤیەت دەرفەتێك بوو بۆ بارزانی و هەڤاڵەكانی تاكو ڕووبكەنە ئەو یەكێتیە تاكو پەرە بەپەیوەندیەكانیان بدەن، داوای یارمەتیان لێ بكەن تا بەهێزێكی ترەوە بگەڕێنەوە كوردستان، ئەستەمە بیرەوەریەكانی ئەو سەركردەیە لەبیری هەر كوردێكی بدڵسۆز ونبێت، تەنانەت پێویستە نەوە دوای نەوە لەهەبوونی شۆڕشگێڕێكی وەكو بارزانی ئاگاداربكەینەوە تاكو زیاتر كار لەسەر مێژووی وڵاتی خۆیان بكەن.