” شەوی رابردوو بە 100 فرۆكە عەززە بۆردوومان كراوە “
” چڕترین هێرشی ئاسمانی بوو لە كاتی دەست پێكردنی شەرەوە”
كۆشكی سپی رایگەیاند هیچ سنورێك بۆ ئیسرائیل دیاری ناكەن و هێڵی سووری بۆ دانانێن لە هێرشەكانیدا بۆ سەر كەرتی غەززە لەكاتێكدا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر غەززە فراوان كردووە.
لەم چوارچێوەیەدا جۆن كیربی گووتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند “ئێمە هێڵی سوور بۆ ئیسرائیل دیاری ناكەین، هەر لە سەرەتاوە گفتوگۆمان لەگەڵ كردوون كە چۆن هێرشەكان دەكەن، نیگەرانییەكانمان نەشاردووەتەوە سەبارەت بە قوربانی مەدەنی و زیانی لاوەكی، هەروەها ئەو رێگەیەی هەڵیدەبژێرن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان”.
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی كەرتی غەززەی كرد و ئەمڕۆ سوپای وڵاتەكە رایگەیاند” بە 100 فڕۆكە هێرشەكانی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە”.
میدیاكانی ناوخۆیی فەڵەستینیش بۆردومانی شەوی رابردوویان بە چڕترین بۆردومان ناوزەد كرد، لەكاتی دەستپێكی شەڕەوە”.