مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
سێ گەنجی دەڤەری بارزان توانیان لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم و لە نێوان 66 وڵات پلەی دووەم بەدەست بهێنن.
دلۆڤان ئەمجەد، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: سێ گەنجی دەڤەری بارزان بە ناوی رەهوان شوكری بارزانی و رێدوان شوكری بارزانی، بەروار محەممەد بارزانی، لە یاری بۆڵینگ توانیان لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەم بەدەست بهێنن و پاشان لە لایەن توركیا بانگێشت كران لە نێوان 66 وڵاتی جیاواز بەشدار بوون و توانیان پلەی دووەم بەدەست بهێنن.
بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، گوتیشی: وەكو ناوەندی باڵای بارزان خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكەش بە ستافی ( FIRST FLY ) كرد، كە پێكهاتبوون لە رەهوان شوكری بارزانی، رێدوان شوكری بارزانی و بەروار محەممەد بارزانی.