گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی كۆشكی سپی: ئامانج لە هێرشەكە كەمكردنەوەی توانای گرووپەكانی نزیك لە ئێران و ناردنی پەیامێك بوو كە ئەمریكا بە هەموو توانایەوە بەرگری لە خۆی دەكات
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بهرهبهيانى رۆژى ههينى دوو فڕۆكەى جەنگیی ئێف 16 ى ئەمەریكي دوو كۆگای چەك و تەقەمەنیی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا كردە ئامانج و وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش ئاشكرای كرد بۆردوومانكردنەكە بە فەرمانی سەرۆكی ئەمەریكا بوو.
جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد دوێنێ چەند كۆگایەكی سوپای پاسدارانیان لە سووریا كردووەتە ئامانج و مەبەستیش لێی ناردنی پەیامێك بوو بۆ هەموو لایەك، كە ئەمریكا بە هەموو توانایەوە بەرگری لە خۆی دەكات.
هاوكات ئەمڕۆ شەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2023، جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە و كۆگای هێزەكانی چەكدارەكانی سەر بە ئێران لەناو خاكی سووریا گووتی “واشنتن ئامادەیە ڕێوشوێنی زیاتر بگرێتە بەر، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان.”
دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هێرشەكانیش بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا زیاتر بووە، بە تایبەت لە لایەن گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران، بە بۆردوومانكردنی ئەو دوو كۆگای چەك و تەقەمەنیی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ئەمەریكاوە، هەر وەكوو چاودێرانی سیاسیی و سەربازی لە ناوچەكە هێمای بۆ دەكەن ململانێ و ناكۆكی ئەو دوو وڵاتە دەچێتە قۆناخێكی تر .