” ئەگەر مانەوەیان زۆر پێویستە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن “
هۆڵەندا داواكاریەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆی لەعێراق دەكات كە هەرچی زووە شارەكانی عێراق بەجێبهێڵن و ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكەن.
بەیانی ئەمڕۆ لە پەیامێكی بەپەلەیدا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لەهاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات، هەرچی زووە شارەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراق جێبهێڵن و لەو وڵاتە نەمێننەوە.
لە پەیامەكە ئاماژە بەوە دراوە “بەهۆی ڕوداوەكانی غەززەوە خۆپیشاندان لەشارە سەرەكییەكانی عێراق ئەنجام دەدرێت، ئەگەری دروستبوونی توندوتیژیی و بەئامانج گرتنی خەڵك و لایەنە ڕۆژئاواییەكان هەیە، دۆخی ئەمنی عێراقیش دەكرێت لەناكاو تێكبچێت، هەربۆیە داوادەكەین هاوڵاتییە هۆڵەندییەكان دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن”.
ئەوەش هاتووە ” ئەگەر مانەوەیان لەعێراق زۆر پێویست بووە، لەناوچەی هەرێمی كوردستان بمێننەوە”.