مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر خاوەنی چەند بەنزینخانەیەك سەرپێچییان كردووە، بەو هۆیەوە سزادراون، سزاكەش پێبژاردن بووە.
موحتاج دۆری، سەرۆكی لیژنەی چاودێریكردنی بەنزینخانەكان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: كواڵێتی بەنزین لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تا ڕادەیەك باشە، بەڵام چەند بەنزینخانەیەك هەن سەرپێچیان كردووە و سزا دراون، نموونەشیان وەرگیراون دراونەتە بەڕێوەبەرایەتی سامانە سروشتیەكانی سۆران لە وێش پێبژاردنیان بۆ كراوە بە گوێرەی خراپی كواڵێتی بەنزینەكەیان، كە كواڵێتی بەنزین چەند خراپتر بێت پێبژاردنی زیاتری بۆ دەكرێت.
سەرۆكی لێژنەی چاودێریكردنی بەنزینخانەكان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، گوتیشی: نزیكەی 20 بەنزینخانە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر هەن، تاوەكو ئێستا سێ بەنزینخانە سزا دراون لەسەر كواڵێتی بەنزین سزاكەیان پێبژاردن بووە.