مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
ساڵانە لە كاتی هاتنی سارما و سۆڵ خەڵكانێك دەست دەكەن بە بڕینەوەی دار و درهختهكان بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان باس لە سزای ئەو كەسانە دەكات كە سەرپێچی دەكەن و ژینگەی بارزان تێكدەدەن.”
بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ساڵانە لە كاتی هاتنی وەرزی زستان خەڵكانێك هەن دەست دەكەن بە دار بڕین، وەك هۆبەی دارستانی بارزان بە هاوكاری لەگەڵ یەكەی ژینگە رۆژانە دەرچوونمان دەبێت بۆ دەستبەسەركردنی سەر پێچیكاران، بەڵام خۆشبەختانە تاوەكو ئێستا هەیچ كەسێك سەرپێچی نەكردووە، بە پێی داب و نەریتی دەڤەری بارزان خەڵكی سنوورەكەمان دەتوانن داری وشك و سەر تایی دار ببڕن و سودی لێ وەرگرن”.
رێبەر محەممەد، بەرپرسی هۆبەی دارستانی بارزان، ئاماژەی بەوەشدا:” ئەو كەسانەی كە دار دەبڕن سزاكەی بە پێی جۆری دار و ژمارەی دار و تەمەنی دارەكە دەبێت و سزاكەش پێبژاردنە تا دەگاتە زیندانی كردن، بەڵام ئەوەی شانازی پێوە دەكەین ئەوەیە كە خەڵكەكەمان وا پەروەردە كراوە ئەگەر هیچ چاودێریشیان لەسەر نەبێت خۆیان پابەندی داب و نەریتی خۆیانن كە ئەویش پاراستنی ژینگەی خۆیانە لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانیان دادەنێن.