زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی شارەوانی سۆران، گوتی: سۆران 37 گەڕەك و 7 گوند لە خۆ دەگرێت، زۆرینەی گەڕەكەكان لە پرۆژەكانی ئەم ساڵ تۆماركراون 27 پرۆژە بەگوێرەی پێویستی گەڕەكەكان جێبەجێدەكرێن.
سەلوا شێروانی، سەرۆكی شارەوانی سۆران، دەڵێت: بەگوێرەی ماستەر پلان سۆران نزیكەی 37 گەڕەك و حەوت گوند پێكدێت، پێنج لە گوندەكان دەكەونە سنووری ماستەرپلانی شار، تاوەكو ئێستا 12 گەڕەكی قەزاكە خزمەتگوزاری قیرتاو و ئاوەڕۆیان تەواو كراوە، ئەوانی دیكەش بەشیكیان پرۆژەكانیان لەقۆناخی جێبەجێكردندان.
سەرۆكی شارەوانیی سۆران، گوتیشی: زۆرینەی گەڕەكەكان لە پرۆژەكانی ئەم ساڵ تۆماركراون 27 پرۆژە بەگوێرەی پێویستی گەڕەكەكان جێبەجێدەكرێن.