زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و رووبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: ” حكوومەتی عێڕاق ئاوارەكانی لە سنوورەكەمان پشتگوێ خستووەو هیچ هاوكارییەكیان ناكات.
عەباس ئەمیر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و رووبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە ئێستادا زیاتر لە 100 خێزانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێراق، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماون و نەگەڕاونەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ماوەی پێنج ساڵە حكوومەتی ناوەند هیچ هاوكاریەكی پێشكەش بەو ئاوارەنەی نەكردووە، تەنانەت نەوتیشیان بەسەر دابەش ناكات”.
گووتیشی: ” ئەمساڵیش داوامان كردووە، حكوومەتی عێراق نەوت بەسەر ئەو ئاوارانە دابەش بكات، بەڵام تا ئێستا بێ وڵام بوونە لەكاتێكدا بەرەو وەرزی سەرماو زستان دەڕۆین”.
ئاشكراشی دەكات: ” ئەوەی زیاتر لە خەمی ئەو ئاوارانەی بووبێت و دەستی هاوكاری بۆ درێژ كردوون، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی بووە.