پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
ساڵانە بە مەبەستی رێگریكردن لە تووش بوونیان بە نەخۆشی، هەڵمەتی كوتانی ئاژەڵان دەست پێدەكات.
بەڵام بەرپرسی بنكەی ڤێتێنری سۆران پێی وایە هەڵمەتەكە گشتگیر نیە و وەكوو پێویست ئاژەڵداران هاوكاری تیمەكان ناكەن.
د. سەیدەوان عومەر بەرپرسی بنكەی ڤێنینێری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لەم مانگەدا هەڵمەتی كوتانی ئاژەڵان دەستیپێكردووە لە سنووری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا “.
سەرەڕای ئەوەی تیمەكان گوند و لادێیەكانی ناوچەكە بەسەر دەكەنەوە، بەڵام هەروەكو بەرپرسی بنكەی ڤێنینێری سۆران ئاشكرای دەكات وەكوو پێویست ئاژەڵداران هاوكاری تیمەكان ناكەن و دەڵێ:” هۆكاری كوتانی ئاژەڵان لە ئێستادا، بە هۆی تووشنەبوونیانە بە نەخۆشی تەبەقە، بەڵام بەداخەوە هەڵمەتەكە گشتگیر نییە و هاووڵاتیان وەكوو پێویست ئاژەڵەكانی خۆیان ناكوتن”.