جەلال سەعید
ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر ٥:١٥ لە خولی ئیسپانی، یاریگەی لویس كۆمبانیس ئۆلۆمپی دەبێتە شانۆی یەكەم كلاسیكۆ بۆ وەرزی تۆپی پێ ی ئەمساڵ، یانەی بەرشلۆنە بە (24) خاڵ لە ڕێزبەندی سێیەم دێت، یانەی ڕیال مەدرید بە (25) خاڵ لە دووەمی ڕێزبەندە.
چەند كارئەكتەرێك بۆ یەكەم جارە ڕۆڵیان دەبێت لەم كلاسیكۆیە، هەریەك لە (زاڤی و ئەنچیلۆتی) بە تەكتیك و پلانی جیاواز نەخشەی خۆیان لەسەر لاكێشەی سەوز بە كردار دادەرێژن.
زاڤی بەپلان و تەكتیك و فەلسەفەی بەرشلۆنە و ئەنچیلۆتی بە تەكتیك و پلانی كاڵچیۆ.
فشار و پالەپەستۆ بۆ سەر ئەستێرەكانی نێو هەردوو یانەی ئیسپانی بەشێك لە پلان و تەكتیكی هەردوو ڕاهێنەر دەبێت.
هەردوو یانە و ڕاهێنەر بە چەند یاریزان و ئەستێرەو جەنگاوەر بەرگری لە تەكتیك و شێوازی یاری خۆیان دەكەن.
دەكرێ لە نێوان هێڵی بەرگری و ناوەڕاست و هێرشبەری هەردوو یانە جیاوازی لە بەهێزی و لاوازی هەبێت.
كۆنترۆلكردنی گۆرەپان و داخستنی هەموو بۆشایەكان و فشار دروستكردنی بەردەوام لە سەر یاریزانانی یەكتر پلانێكی دیكەی هەردوو ڕاهێنەر دەبێت بەتایبەت لە ناوەڕاست بە درێژایی و پانتایی گۆرەپانی یاری.
لێك نزیكبوونی یاریزانان بە دووری خۆیان خالێكی دیكەی گرنگە.
پێدەچیت زاڤی بەپلان و تەكتیكی (4-4-2) لە جیاتی(4-3-3) یاری بكات بۆ ئەوەی بتوانی ڕووبەڕووی پلان و تەكتیكی (4-2-3-1 یان 4-5-1)ی یانەی شاهانە ببێتەوە.