زاری كرمانجی-سۆران
زۆریك لە توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە رەشكە یەكێكە لە گرنگترین چارەسەرە سرووشتییەكان و رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پاراستنی لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان.
ئاماژەش بەوەدەن رەشكە جگە لەوەی هەڵگری مادەیەكە دژی شەكرە و وەك ئەنسۆلین رێژەی شەكر لە خوێندا رێك دەخات، بۆ لە ناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە بە سوودە و نەخۆشییەكانی منداڵدان چارەسەر دەكات لەگەڵ چەند نەخۆشیەكی دیكە”.
سوودە هەرە گرنگەكانی رەشكە بریتین لە:
یەكەم: رێژەی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت.
دووەم: خورادنی رەشكە بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی فشاری خوێنیان هەیە.
سێیەم: خانەكانی شێرپەنجەی ریخۆڵەی گەورە و منداڵدان و شێرپەنجەی مەمك لە ناو دەبات.
چوارەم: بەرگری دەكات لە دروستبوونی نەخۆشییەكانی پشووتەنگی.
پێنجەم: ئەو كەسانەی رۆژانە سوود لە خواردنی رەشكە وەردەگرن هیچ كات تووشی جەڵدەی دڵ نابن.
ئەم گیایەی رەشكەیە زیاتر لە باشووری ئاسیا دەڕوێت و لە ساڵی 1964 زاینی تا ئێستە لە سەر رەشكە 656 توێژینەوەی وردی زانستی كراوە.