زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتییان، نرخی هەنار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەرمە، ئەوەش بۆ خاوەن باخچەكان خێردەداتەوە.
لەمبارەوە نەجات سلێمان، خاوەن باخچەی هەنارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمساڵ تا راددەیەك بەرووبوومی میوەی هەنار لە سنوورەكەمان باش بوو، ئەوەش وایكردووە كە خاوەن باخەكانی هەنار لەم رێگەیەوە داهاتێك بەدەست بهێنن”.
گووتیشی: ” نرخی كیلۆیەك هەنار بۆ خاوەن باخەكان لە نێوان (500 تا 750) دینارە، واتە بە پێی تایبەتمەندی جۆرەكەی، خواستی زۆریشی لەسەرە لە لایەن هاووڵاتییانەوە، ئەوەش بۆ ئێمە خێر دەداتەوە.