زاری كرمانجی-سۆران
لێژنەی ئابووری قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، لەژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەی ئابووری سەردانی چێشتخانەو ماركێت و سەرتاشخانەكانی بازاڕ و كوشتارگەی سۆرانیان كرد، لەئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر كۆمەڵێك كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو و نەشیاو”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ” خاوەن پیشەكان پسوولەی ئاگادار كردنەوەیان بۆ كرا، كە سەردانی لیژنەی ئابووری بكەن، بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و دەرهێنانی مۆڵەت و كارتی تەندروستی و دەرهێنانی مۆڵەتی كار، هەروەها ڕێنمای تەندروستی و بەرگری شارستانی بە گشت خاوەن پیشەكان درا.