ئەمڕۆ بەیانی عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای ١٨ی پێشمەرگە دوای برینداربوونی لە شەڕەکەی چیای قەرەچوخ، گیانی لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای ١٨ی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری ( گوێر و مەخمور) گیانی لەدەستدا، ئەویش دوای ئەو شەڕەی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر شاخی قەرەچوخ روویدا، بریندار ببوو.
رۆژی ٢٢ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دوای ئەوەی چەكدارانی پە* کە* کە بنکەکانی لە چیای قەرەچووخ رادەستی سوپای عێراق كرد، شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روویدا و بەهۆیەوە عەقید جەوهەر قەهار گەڵاڵی شەهید بوو و ٨ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون، لەبەرامبەردا ٢ سەربازی سوپای عێراق كوژران و ٦ی دیكەش بریندار بوون.