زاری كرمانجی-خەلیفان
لیژنەی پشكنین و چاودێری بازرگانی سۆران، دوای سەردانی كردنیان خاوەن كۆگاو كارگەكانيان ئاگاداركردەوە، بۆ سەردانی كردنی هەردوو هۆبەی كۆگاو كۆمپانیان و پشكنین و چاودێری بەمەبەستی زیاتر رێنمایی كردن.
ئیسماعیل گوندەژۆری ئەندامی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازرگانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” رۆژی ۲٥ی ئۆكتۆبەری ۲٠۲۳ لیژنەی پشكنین و چاودێری بەرێوەبەرایەتیەكەمان، لە چوارچێوەی چالاكی بەردەوامی رۆژانەیدا، كارگەو كۆگاكانی خۆراك لە سنووری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا بەسەر كردەوە، لەسەردانەكەدا رێوشوێنی توند لەرووی تەندروستی و كێشە خۆراكیەكان ئاراستەی خاوەن شوێنەكان كران و رێماییەكانی چاودێری بازرگانیشیان پێدرا”.
گووتیشی: ” بەشێك لە خاوەن كۆگاو كارگەش ئاگاداركرانەوە بۆ سەردانی كردنی هەردوو هۆبەی كۆگاو كۆمپانیان و پشكنین و چاودێری بەمەبەستی زیاتر رێنمایی كردن.