رۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند”شەوی رابردوو دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە بە هەبوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە بەشە ناوەخۆی زۆزك لە شارەدێی دیانا، تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بنكەكانی بەرگری شارستانی دیانا و سۆران دەرچوون بۆ شوێنی رووداو و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و رێگری لە زیادبوونی بكەن”،
بە پێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، توانراوە 100 قوتابی رزگار بكرێن كە لە ژوورەوە گیریان خواردبوو، هۆكاری رووداوەكەش بە هۆی شۆڕتی كارەبا بووەو جگە لە زیانی ماددی، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو لە نێو قوتابیاندا .