زاری كرمانجی-سۆران:
مه‌سرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووبارە تیمی حکومەتی هه‌رێمی ڕاسپارد کە بەو پەڕی شەفافی و ئامادەییەوە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری کێشەکان و نەهێشتنی هیچ دوو دڵییەک لەلایان بکەن.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: شاندی هەرێم ڕاپۆرتێکی 30 لاپەڕەیی پێشکەشکردووە و ڕوون و شەفاف وەڵامی هەموو شتێکی تێدا دراوەتەوە و لەکۆبونەوەی شاندی حکومەتیش لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمان 28 پرسیار وەڵامیان دراوەتەوە و هەندێک پەرلەمانتاری عێراق گوتویانە ئێمە پێشتر نەمانزانیوە بابەتەکان بەمجۆرەن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی دەستووری حکومەتی فیدراڵە وەک هەموو ناوچەیەکی دیکەی عێراق خەرجی بکات و موچە لەهەموو پرسێکی دیکە جیابکرێتەوەو وەک بارمتەیەکی سیاسی مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، هەتا ئەو ڕۆژەش کە حکومەتی هەرێم نەوتی خۆی فرۆشتووە فەرمانبەرانی هەرێم ئەم سەختی و ناڕەحەتییەیان نەبینی کە ئێستا ڕووبەڕوی بونەتەوە.
جهختیشكراوهتهوه، كه ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیشە یاری سیاسی بەم بابەتە نەکەن و یەکدەنگ و یەک هەڵوێست داوای مافی میللەتەکەمان بکەن.