نۆ منداڵ لە دایكبوونە و 350 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆرانیان كردووە
شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، ئاماری 24 كاتژمێری نەخۆشخانەی لە دایك بوونی بۆ زاری كرمانجی ئاشكرا كرد.
رێزان باڵەك راگەیاند” لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 350 نەخۆش بە منداڵ و ئافرەت و راوێژكارییەكان سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە”،
ئەوەش دەڵێ :” چوار منداڵ بە سروشتی لە دایكبوونە، یەك كوڕ و سێ كچ، هەروەها پێنج منداڵیش بە نەشتەرگەری لە دایكبوونە، سێ كوڕ و دوو كچ”.
بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران ئاشكراشی كرد”ئەو منداڵانەی لەو ماوەیەدا لە دایكبوونە تەندروستیان باشە و هیچ كێشەیەكیان نەبووە، هەروەها هیچ حاڵەتێكی رەوانەكردنیشمان نەبووە بۆ نەخۆشخانەكانی هەولێر”.