زاری كرمانجی:
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بنەمایانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پەسەند کران و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنیان دەخرێتە ڕوو
ئاماژەش بەوەكراوە، تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە میوانداریکردنی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خستنەڕووی دوادەرەنجامی پرۆسەی وردبینیی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێم، سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان و میلاکی گشتی لە هەرێمی کوردستان”.