مەهدی محەممەد – ڕواندز :
(جوانێ) ناونیشانی نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی لاو (كارمەند ڕواندزی) یە و لەم هەفتەیە بڵاو دەبێتەوە.
كارمەند ڕواندزی لەسەر بەرهەمە نوێیەكەی بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “بەرهەمی جوانێ كۆمەڵێك گۆرانی فۆلكلۆری كۆنی كوردی و هونەرمەندە نەمرەكان لە باوەش دەگرێت،”
دەشڵێت “بەرهەمەكە پێكهاتووە لە حەیرانێكی هونەرمەندی میلی كۆچكردووە حەسەن سیساوهیی و چوار گۆرانی شادی هونەرمەندانی كۆچكردووی گەورەی كورد (حەسەن زیرەك و محەممەدی ماملێ و ئیبراهیم سەعید* بلەی سەعە كەڕە* و جەلال سەعید )،”
ئامانج لە هەڵبژاردن و ژیاندنەوەی گۆرانییە كۆنەكان هەر وەكوو كارمەند هێمای بۆ دەكات تا لەناوچوون بپارێزرێن و بەردەوام لەسەر گوێیان بن “بۆیە ئەو گۆرانیانم هەڵبژاردووە، چونكە هەست دەكەم ئەو بەرهەمە فۆلكلۆرە كۆنانە خەریكە بەرەو لەناوچوون دەچن، بۆ ئەوەی لە ناو نەچن و هەمیشە لەبەر گوێیان بن، پێویستە خاوەندارێتییان لێ بكرێت و سەر لە نوێ ڕۆحیان بە بەر دابكرێتەوە و لە فەوتان دەرباز بكرێن.”
ڤیدیۆ كلیپی جوانێ لە نێو سروشتە جوانەكەی گوندی فەقیانی قەزای ڕواندز وێنەی بۆ گیراوە و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو ببێتەوە .