دوای ئەوەی لە چەندین كەناڵی راگەیاندنی نێو دەوڵەتی هەواڵ ناجێگر بوونی تەندروستی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا بڵاو بوویەوە، باس لەوە كرا كە ئەو كەسەی لەم رۆژانەی دوایی وەك سەرۆكی روسیا دەركەوتووە، پۆتین نییە بەڵكو هاوشێوەی ئەوە گووتە بێژی كرملین ئەو هەواڵەی رەت كردەوە.
دیمیتری پێسكۆڤ گووتەبێژی كرێملین گووتی ” تەندروستی سەرۆكی روسیا زۆر باش و تەندروستی تەندروستە، هەروەها ئەو قسانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن هاوشێوەی پوتین بەكار هێ،دراوە و ئەمە فێڵێكی بێمانایە”.