د. ئازا – زاری کرمانجی:
کەیھان حاجی وەیسی، بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئاڤاشین بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ئێمە وەکو ڕێکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لەھەمبەر خزمەتکردن بە وەرزش دۆستان، ڕێکخراوەکەمان ھەڵسا بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێی بچووککراوە لەژێر ناونیشانی ( ئەیلوولی مەزن ) بۆ 20 بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە تیایدا یارییەکان لە یاریگەی زانکۆی سۆران بەڕێوەدەچوون، دوای کێبرکێیەکی دۆستانە و برایانە ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و پۆلیسی سۆران گەیشتنە یاری کۆتایی خولەکە.
بەرپرسی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٥، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا لە یاریگەی زانکۆی سۆران یاری کۆتایی لە نێوان ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامدەدرێت.