حكومەتی كەنەدا هاووڵاتییانی ئاگادار كردەوە كە هەموو جۆرە گەشتكردنێك بۆ عێراق رابگرن.
باڵیۆزخانەی كەنەدا لەعێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێدا بۆ هاووڵاتییانی ئاماژەی بەوەداوە ” بەهۆی بەردەوامی ململانێكان، پێشبینی نەكردنی ڕوداوەكان و ئەگەری دروستبوونی دۆخی ئەمنی مەترسیدار، دوركەونەوە لەگەشتكردن بۆ عێراق”.
لە بەشێكی رێگەیندراوە هاتووە “ڕەنگە دۆخی ئەمنیی وڵات تێكبچێت”.
باڵیۆزخانەی كەنەدا لەعێراق زیاتر لە بارەی ئەگەر پەلاماردانی ئەو شوێنانەی مەترسییان لەسەرە روونیكردۆتەوە”مەترسی ئەنجامدانی هێرشی موشەكی و تیرۆریستی لەعێراق هەیە، ئەو شوێنانەشی كە ڕەنگە لەهێرشەكاندا بەئامانج بگیرێن ئەمانە دەگرێتەوە (باڵەخانەی حكومی، پەرستگاو شوێنە ئایینییەكان، فڕۆكەخانەو هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوە، هێزە عێراقییەكان، كۆبونەوە لەشوێنە گشتییەكاندا، ئەو شوێنە گشتیانەی لەلایەن بیانییەكانەوە زۆر سەردانی دەكرێن).

































































