ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکانی تورکمانی بەڕێوە چوو بۆ بەرگریکردن لە سیستمی کۆتا لە هەرێمی کوردستان.
دوای کۆبوونەوەکە مونا قەهوەچی کە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی دەکرد لە بەیاننامەیەکدا پێداگریی لەسەر هێشتنەوەی کورسیی کۆتاکانی تورکمان کرد و نەهێشتنی ئەو کورسیانەی بە نەهێشتنی تورکمانەکان لە قەڵەم دا.
هەر لە بەیاننامەکدا شەش خاڵی وەک داواکاریی تورکمانەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان خستە ڕوو تا بتوانن بەرگری لە مافی تورکمانەکانی کوردستان بکەن.

