زاری كرمانجی-سۆران
نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران، لە رێگەی قوتابخانەو شوێنە جیاوازەكان، قوتابیان و هاووڵاتییان بە گشتی لە مەترسی ماددەهۆشبەرەكان هۆشیار دەكاتەوە.
جەواد سوار بەرپرسی نووسینگەی مافی مرۆڤی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” ماددە هوشبەرەكان رەگ و ریشەی خێزان هەڵدەتەكێنێت شێرازەی خێزان تێك دەدات و گەنجان سەرگەردان دەكات هێزی كار لە ناو دەبات ئابووری وڵات دادەتەپێنێت”.
دەشڵێت : ” بڕاومان وایە مەترسی ماددە هوشبەرەكان هیچی لە مەترسی تیرور كەمتر نییە بگرە زیاتریشە، لە بەردەوامی هەڵمەتی هوشیاركردنەوەی گەنجانمان لە سەر مەترسی ماددە هوشبەرەكان، شەوی رابردوو لە گەڵ هاپیشەكانم لە قوتابخانەی دواناوەندی دیانای ئێوران، سیمینارێكمان پێشكەشی ئامادەبووان كرد.