پشتیوان كەریم – سۆران:
بەرپرسی بنكەی 1226ی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەئێستادا ڕۆژانە كارتی بایۆمەتی بە هاووڵاتییان دەدەین كەپێشتر مامەڵەتی دەرهێنان یا نوێكردنەوەی كارتیان ئەنجام دابوو.
محەممەد شاكر، بەرپرسی بنكەی 1226، گوتیشی: لەماوەی ڕابردوو ماوەی دە ڕۆژ دیاری كرا بوو بۆ ئەو كەسانەی كە لە دایكبووی 2006 لە سنوورەكە نزیكەی سەد كەس ناوی خۆی تۆمار كردوو مامەڵەیان ئەنجام داوە”.
بەرپرسی بنكەی 1226ی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە قەزای ناوەندی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: ” ڕێژەیەكی زۆر كارت هەن ڕۆژانە هاووڵاتییان بەمەستی وەرگرتنەوەیان سەردانی بنكەی 1226دەكەن لە سنوورەكە داواش لە هاووڵاتییان دەكەین، ئەو كەسانەی لە ساڵانی 2021،2022،2023 كە مامەڵەی كارتی بایۆمەتریان ئەنجام داوە نەگەڕاوەتەوە لەمانگی داهاتوو یاخوود پێش سەری ساڵ ئەگەری هەیە بهێنەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیانەی لە پێش 2021 بایۆمەترینا کردووە دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان .”