بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گهیشته ئیسرائیل
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلو بهگوێرهی میدیای فهرهنسیش بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانو بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل کۆببێتەوە.
پێشتر ماكرۆن وتبوی، ئامانجی سەردانەکەی نیشاندانی پاڵپشتیییە بۆ ئەو وڵاتەو گهلهكهی لەشەڕی دژی حەماس.
سەبارەت بەسەردانەکەی ماکرۆن بۆ تەلئەبیب، کۆشکی ئیلیزێ بڵاویکردەوە، فەرەنسا جەخت لەپاراستنی کەسانی سڤیلو ژێرخانەکان دەکاتەوە.
یەکێکی دیکە لەتەوەرەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئیسرائیل، بەدواداچوونە بۆ چارەنووسی ئەو فەرەنسیانەی لەلایەن هێزه چەکدارەکانی غهززهوه بەبارمتە گیراون.