زاری كرمانجی-چۆمان
لە قەزای چۆمان هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوەی كەند و ڕێڕەوە ئاوییەكان و ئاوەڕۆكان لە رێگا سەرەكیەكان ئەنجامدراو ژمارەیەك حاویەی زبڵیش دابەشكران.
لەمبارەوە موخلیس ناوەندەیی سەرۆكی شارەوانی چۆمان رایگەیاند: ” وەك سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، هەڵمەتێكی فراوانمان ئەنجامدرا بۆ خاوێنكردنەوەی كەند و ڕێڕەوە ئاوییەكان و ئاوەڕۆكان لە رێگا سەرەكیەكانی سنووری شارەوانیمان، وەك ئامادەكارییەك پێش وەرزی باران بارین و دروستبوونی لافاو”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا چەند حاویەی زبڵی ( ٦٦٠ ) لیتری لەلایان كۆمپانیای باڵ گرووپ دابینكران، تیمەكانی شارەوانیمان بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو دەستیان كرد بە دابەشكردنیان بۆ ئەو شوێنانەی كە پێویست بوون.