زاری كرمانجی – ڕواندز :
لە چالاكییەكی هاوبەشی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا و ڕێكخراوی ڕاهێن كتێبی (70 هەزار ئاشووری) ناسێندرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەكەمی 2023، لە سیمینارێكدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامی قەزای ڕواندزو بەرپرسانی حزبی و لایەنە سیاسییەكان و ڕۆشنبیران و ئافرەتان و مامۆستایان و گەنجان لە ڕواندز و سۆران، ناسین و خوێندنەوە بۆ پەرتووكی 70 هەزار ئاشووری نووسەری ئەمەریكی (ولیەم سارۆیان) كرا.
كتێبی (70 هەزار ئاشووری) باس لە ڕووداوێكی مێژووی ئاشوورییەكان دەكات لە قەزای سمێل و بە چوار زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و كوردی و ئاشووری نوسراوە .
دەستپێكی ناسینی پەرتووكە، نوری بێخاڵی نووسەر و ڕۆژنامەنووس كە كاری وەرگێڕانی لە عەرەبی بۆ سەر زمانی كوردی كردووە، باسی لە ناوەڕۆكی پەرتووكهكه كرد، دواتریش میوانان بە تێبینی و پێشنیازی خۆیان سیمینارەكەیان دەوڵەمەند تر كرد .


