نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد، لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ڕووداوەكانی بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگیی تەناهیی هەولێر ـ بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی تشرینی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی لە دیدارێكدا لەگەڵ مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و ڕووداوەكانی بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان و هاوئاهەنگیی تەناهیی هەولێر ـ بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەر و مەترسیی فراوانبوونی ئاڵۆزییەكان و لێكەوتەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی. دووپاتیان لە گرنگیی پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرەدەوامیی هاریكاری و هاوئاهەنگیی تەناهیی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كردەوە.
تاوتوێكردنی چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.