كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووە” ئاماره‌كان ده‌رخه‌ری زیادبوونی به‌كارهێنه‌ر و بازرگانیكردنن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به جۆرێك یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی سزادراون و ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر سزادران و ڕاگیراون، پێویسته به زووترین كات كار بۆ كۆنترۆڵكردن و ڕێگرتن له هێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت”.
كوێستان محه‌مه‌د دەشڵێت” وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد كه هه‌رێم به حوكمی جوگرافیاكه‌ی بووه‌ته ڕێڕه‌و بۆ هێنان و بردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر، هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌و بڕه زۆره، به دڵنیاییه‌وه مافیا‌و خه‌ڵكی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه، ئه‌گینا خه‌ڵكی ئاسایی ناتوانێت بازرگانی به بڕی زۆره‌وه بكات و پاره‌ی ئه‌و بڕه زۆره ماده‌یه‌شی پێ نییه”.
وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و توندوتۆڵكردنی سنوره‌كان دروستبووه، گه‌ر دۆخی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ده‌كات، مه‌ترسییه‌كه‌ی له تیرۆر گه‌وره‌تره.
وتیشی” به‌پێی زانیارییه‌كان، منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوون، زانیاریشمان پێگه‌یشتووه له سلێمانی و هه‌ولێر منداڵی ٩ ساڵ له نێو ئالودهبوواندایه، گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌ڕێگه‌وه‌یه”.
دەشڵێت” ماده‌ی هۆشبه‌ر به تۆن ده‌هێنرێته هه‌رێم، بۆیه ده‌ستخستنی قورس نییه، ئه‌و منداڵانه‌ی ئالوده ده‌بن، ڕه‌نگه باوك یانی دایكیان ئالوده بن. وه‌كو زانیاریش پێمانگه‌یشتووه، له هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش ماده‌ی هۆشبه‌ر كڕین و فرۆشتن و ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت”.