زاری كرمانجی- رواندز:
ساتێك بەرلە ئێستا دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لەسەر لوتكەی چیای هەندرێن لە سنووری قەزای رواندز بیستراوە و قائیمقامیش روونكردنەوەی لەسەر دەدات .
ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای رواندز لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی گووت ” لەبەر دووری شوێنی تەقینەوەكە كە سەر چیای هەندرێن بووە، هێشتا نەتواندراوە زانیاری وردی لەسەر وەربگرین، بۆیە ئاگادار پۆلیسی ژینگە پارێز و دەزگای مینمان كردۆتەوە، كە بەدواداچوون بكەن و زانیارییەكانمان پێ بدەن”.
ئەحمەد قادر زیاتر گوتیشی ” ئەو شوێنە مینی كۆنی لێ ماوە و دەشێ بە ئاژەڵی كێویدا تەقیبێتەوە، لەبەر ئەوەی ساڵی رابردووش لە نزیك ئەو شوێنە ئەسپێك بەر مین كەوت”.

































































