مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی:
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ڕێژەیەكی زۆری جووتیار بوونی هەیە و بەرپرسی فەرمانگەی کشتوکاڵی سنوورەکەش دەڵێت:” دەبێت وەزارەتی کشتوکاڵ و حکوومەت هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ زیاتر هاوکاریکردنی جوتیاران.
بەرپرسی فەرمانگەی کشتوکاڵی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لەبەر هۆکاری قەیرانی دارایی چەندین ساڵە هیچ هاوکاریەک بە پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ جوتیاران نەبووە وەکو دەرمان و پەین، بەهۆی نەبوونی دەرمانی کواڵێتی و گرانی بەهای پەین لە توانای جوتیاراندا نییە، واتە بە شێوەیەکی پێویست نییە، بۆیە جوتیاران داوای پاڵپشتی زیاتر لە حکوومەت دەکەن بۆ دابینکردنی دەرمان و پەین.
ئەمیر مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی کشتوکاڵی بارزان، جەخت لەوەش دەکاتەوە:” چەندین سەرچاوەی ئاوی لە ناوچەکەدا هەن و داوا دەکەین کە کەنالێت کۆنکرێت بهێنە دروست کردن بۆ دەشتەکانی ( باڵندا و بلێ، زۆرەگڤان، شرێ ) تاوەکو جوتیار بتوانێت زۆرترین سوود لە زەویەکانی نزیک رووبارەکان وەربگرن.
بەرپرسی فەرمانگەی کشتوکاڵی بارزان، سەبارەت بە هەنگەوانان، ئاماژەی بەوەشدا:” لە سنووری بارزان نزیکەی 700 هەنگەوان هەن کە پێداویستیان پێویستن بۆ بەردەوامیان وەکو شەما، سندۆق و چەندین دەرمانی دیکە.