زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی كرد و له‌وێ دۆخی گشتی سۆرانییان تاووتوێكرد.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، دۆخی گشتیی سنووری سۆرانیان تاووتوێ كرد.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و پرۆژه‌كانی سنووری ناوچه‌كه له هه‌موو بواره‌كاندا خسته‌ڕوو.
پاشان نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ستخۆشی له‌و كار و خزمه‌ته‌ی له سنووری ناوچه‌كه‌دا كراوه و ده‌کرێت، جه‌ختی له گرنگیی بایه‌خدان به پرۆژه‌كانی ژێرخان به‌گشتی كرده‌وه و به پێویستی زانی بایه‌خی تایبه‌ت به بواری گه‌شتیاری بدرێت و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت له ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شدارییه‌كی كارا له بره‌ودان به كه‌رتی گه‌شتیاری و كه‌رته‌كانی دیکه‌دا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قایمهقامهكانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماده‌ی بوون، باس له دۆخی سنووره‌كان و پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی كرا.